فدراسیۆنی پەنابەران لە کەنەدا سوپاس و دەست خۆشی لە تیمی سەرپەرشی ئاهەنگی سەری ساڵی دەکات کە دوێنێ شەو خۆنەویستانە ئاهەنگێکی پر خۆشی و شادیانی پێش کەش بە ئامەدەبووان کرد کە بەرنامەکانی بە قسەو باسێک لە لایەن بەرپرسی فدراسیۆنە وە دەستی پێ کرد کەتێیدا جیا لە کارەکانی فدراسیۆن لەیەک ساڵی رابردوو کرد وە سوپاسی یەک بەیەکی خۆبەش و ئەندامان و کومنتی کرد کە ئەم هەموو کارە تەنها لەگەل یەکبوون و بەیەکەوە بوون دەتوانین زۆرتین پەنابەر لە ژیانی پەنابەری رزگار بکەین وە دواتر لەلایان ئەندامێکی فدراسیۆن خەڵات رێز لێ نان بەخشرایە دەکەسی خۆبەش کە هەمیشە بەشدار بوون لە کۆمەک کردنی پەنابەرانەوە هەر لە پێش وازیان لە فرۆکە خانەکانەوە تاکوو کۆمەک کردن و گرتنی شوێن و کاری نیشتەجێ بوونیان
دواتر بەرنامەکان بە خواردنە خۆشەکانی ئەوانیەی دروستیان کردبوو دەستی پێ کردوو بە دەنگە هەمیشە خۆشەکەی کاکە عوسمان میروەیسی موزیک ژەنەکان درێژەی کێشا تاکوو نیوەی شەو
وە لێرە وە سوپاسی ئەو کۆمنیتە بەرێزەش دەکەین کە بەو سەرما و بەفرە هەر لە شارەکانی مۆنتریاڵەوە هەتاکوو شاری وێنزەر لەگەل مان بەش دار بوون دووبارە بەهیوای هەموو لایەک بەسەلامەتی گەیشتبنەوە بتوان جارەکی تر بە بۆنەی جەژنەکانی نەورۆز و بەهارەوە لە کەش و هەوایەکی خۆشتر لە دەوری یەکتر ئاهەنگ و خۆشی بەرێ بکەین
فدراسیۆنی پەنابەران لە کەنەدا.
