راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای بەریتانیا!

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای بەریتانیا!
پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان
لەئاکامی ئەو هێرش و شەقاوەچێتیەی گروپە ڕاستڕەوەکانی بەریتانیا، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە ژمارەیەك لە شارەکانی باکوری بەریتانیا و بیلفاست دژ بە خەڵکی بیانی و پەنابەران دەستیان بۆ بردوە، چەندین رووداوی ترسناكی وەکو سوتاندنی دوکان و مزگەوت پەلامار بۆسەر هۆتیلەکان و هۆستیلەکان و شۆینی داڵدەدانی پەنابەران و شکاندنی پەنجەرەی ماڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کە خەڵکێك تەنها لەبەرئەوەی رەنگیان جیاوازو لەم وڵاتەدا چاویان هەڵهێناوە، دەستی پێکردوەو شۆێنێکی ئارامیان بۆ نەماوەتەوە.
ئەم توندوتیژی و کردەوە راسیستیانە دژی خەڵکی غەیرە ئینگلیز و پەنابەران ئاکامی ڕاستەوخۆی پڕوپاگەندەی گروپ و تاقمە ڕاستڕەوەکانە کە ئامانجیان پەلاماردانی هەموو دەستکەوتەکانی چینی کرێکارو خەڵکی موتەمەدنی بەریتانیایە و پاشەکشەپێکردنیەتی. تۆوی تەفرەقە و دوژمنایەتی لەناو ئینسانەکانی ئەم کۆمەڵگایەدا دەچێنن و لەسەر بنەمای نەتەوەچێتی و ڕەنگی پێست و باکگراوندی جوگرافیان دابەشیان بکات و بیانکاتەوە بە گژی یەکتردا. نابێت ڕێگە بدەین کۆمەڵگای تۆلرانس و موتەمەدنی بەریتانیا بەرەو دەمارگیری و جیاکاری ببرێت کە گۆشەیەکی سەرەکی بەرنامەی ئەم ڕاسیزمەیە.
ئەم شڵەژان و ئاژاوانە بەدوای هێرشی هەرزەکارێکدا هات کە لەیەکێك لە فێرگەکانی سەماکردنی مناڵان چەند مناڵێکی کوشت و بریندارکرد لەشاری ساوسپۆرت. ئەم تاوانە دژی مرۆڤایەتیە جێگەی سەرزەنشتە و ویژدانی هەموانی ڕاچڵەکاند. ئێمە لە قوڵایی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری ئەو مناڵانە ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان لەم کارەساتە دڵتەزینەدا. بەڵام بەداخەوە ئەحزابە راسترەوەکان و ئەم راسیزمە کوێرە ئەم ڕووداوەیان بەدەستەوە گرتووە و بانگەشەی قینو رق و دوژمنی که‌لتوری جیاوازو دژایه‌تی بێگانە دەکەن تا پەنابەرانی پێبکەنە سەرچاوەی تاوان و قەیران و تەنگانەی سیاسی و بێکاری و گرانییەك کە بەرۆکی بە کۆمەڵگای گرتوە و ئاکامی دەسەڵاتی ئابوری و سیاسی خاوەن کۆمپانیاو سەرمایەدارەکانە.
لەکاتێکدا پەنابەران هەڵهاتووی ناچاری و ئاوارەی دۆخێکن کە باج لە ململانێی نێوان بلۆکە ئیمپریالستیەکان بۆ دابەشکردنەوەی ناوچەکانی نفوزی دەسەڵات و بازاڕی کاڵاو سەرمایە وەردەگرێت. پەنابەران قوربانی و ماندوی ئەو ئامانج وستراتیجە جیهانییەن کە دەوڵەتە زلهیزەکانی دنیا جارێکی تر بۆ ئارایشدانەوەی جیهان و رۆڵی ڕابەری و سازدانەوەی فۆرمە ئابوری و سیاسیەکانی دونیای سەرمایەداری، جەنگو دەربەدەری ئاوارەییان کردۆتە بەشی کۆمەڵگاکانی ئەو پەنابەرانە کە ئیختیاری ژیانێکی ئارام و سەلامەتیان لێسەندراوەتەوە..
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بانگەوازی پەنابەران و ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی دژی راسیزمو فاشیزم ومرۆڤدۆستەکان دەکەین کە پێکەوە ریزەکانمان یەکبخەین دەنگمان بکەینە یەك دژی راسیزم و جیاکاری کە لەگەڵ سروشتی ئینسان و کۆمەڵگای شارستانی ئەم سەردەمەدا نایەتەوە.
توندتیژی بەتوندوتیژی وەڵام نەدەینەوەو لەپاڵ بەرەی ئینساندۆستی و دژی راسیزمو فاشیزمدا ڕابوەستین. پۆلیس و دەزگائەمنیەکان بەرپرسیاریەتیان هەیە لە پاراستنی ئەمنیەت و ژیانمان بەرامبەر هەر دەستدرێژیەك بۆ سەر ژیانمان، هەموان پێویستە لەبەرامبەر یاسادا یەکسان بین. با بە یەکگرتوانە ریزی برایەتی و ئینسانیەت، تۆلۆرانس و پێکەوە ژیانی ئینسانیمان بەدەر لەجیاوازی جوگرافی، ڕەگەزی و ئاینی، نەتەوە.. کە پێویستی ئینسانیمانە، داهاتوویەکی دور لەتوندوتیژی و دادپەروەری و یەکسانی و ئازادو ژیانێکی ئارام و سەلامەت بۆ خەڵکی بەریتانیا مسۆگەر بکەین.

٧/٨/٢٠٢٤

پۆستی پەیوەندیدار

ئوفيسى فيدراسيونى پەنابه ران له كوردستان دووباره كرايه وه

Federation Canada

تورکیا ئاماری دەستگیرکردنی سەدان هەزار پەنابەر ئاشکرا دەکات

admin

نا بۆ بەشودانی کچانی منداڵ

Federation Canada

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە