ئاماری دیپۆتی پەنابەران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ئاماری دیپۆتی پەنابەران لەگەڵ هاتنەسەرکاری لیبەر پارتی
دوای دەستبەکاربوونی لیبەر پارتی لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤، حکومەتی پارتی کرێکاران زیاتر لە ١٦,٤٠٠ کەسی دیپۆرت کردووەتەوە، کە بەرزترین کۆی گشتی شەش مانگە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە.
لەم ژمارەیە ٢,٥٨٠ هاووڵاتی بیانی دەگرێتەوە کە سزای تاوانکارییان بەسەردا سەپێنراوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ٢٣% زیادی کردووە.
شایەنەی باسە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر جەختی لەوە کردەوە کە گەڕانەوەی خێرا وەکو ڕێگرییەکی کاریگەرتر لە پلانی جێبەجێنەکراوی ئیدارەی پێشووی پارتی پارێزگاران لە ڕواندا، کە پێشبینی دەکرا 600 ملیۆن پاوەندی تێبچێت بۆ گواستنەوەی 300 کەس. هەروەها وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ڕێژەی گەڕانەوەی زۆرەملێ بە ڕێژەی 24% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە 12 مانگی ڕابردوو، زیاتر لە نیوەی ئەو 16,400 کەسە ڕۆیشتنی خۆبەخشانەیان هەڵبژاردووە. سەرەڕای ئەم هەوڵانە، ئاستەنگەکان بەردەوامن، چونکە زیاتر لە 36,800 کەس لە ساڵی 2024دا پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 25% زیادیکردووە.
سەرچاوەی هەوآڵ:ڕۆژنامەی گاردیان

پۆستی پەیوەندیدار

نا بۆ بەشودانی کچانی منداڵ

Federation Canada

فدرادسیۆنی پەنابەران پێشوازی لە خێزانێکی پەنابەری نوێ دەکات لە تۆڕۆنتۆ

Federation Canada

فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران بۆ ساڵی 2023 بڵاو دەکاتەوە

admin

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە